بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان
بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان
دەسپێشخەریی لە بواری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکاندا (CSR) یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی کارو ئێتیکی فاروق گروپ بۆ وەبەرهێنان. لە پێناو گەشەپێدانی بەردەوام و کۆمەڵایەتیدا، گروپ و کۆمپانیاکانی، بە شێوەیەکی بەردەوام بەشدارن لە پاڵپشتی و هاریکاریکردنی کەرتەکانی پەروەردە، تەندروستیی، وەرزش، کولتوورو ژینگەییدا.
نموونەی ئەم هەوڵانەش نوێکردنەوەی یاریگاکانی
تۆپی پێ و دروستکردنی قوتابخانە و پشتگیریکردنی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و پرۆژەی
سەوزکردنەوەو و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری دیکەن کە فاروق گروپ ئەنجامی داون. ئامانج
لەم دەسپێشخەرانیەش، لە ئاستێکدا پەرەپێدانی ژێرخانی ئەو کەرتانەیە کە ئاماژەیان
پێدراوە، لە ئاستێکی تریشدا بەجێگەیاندنی ئەو بەرپرسیارێتیە کۆمەڵایەتیەیە کە لە
ئەستۆی کۆمپانیاکانی کارتی تایبەتدایە.
سەرەڕای ئەمانە وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکانی بەرپرسیارێتی
کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR)، کۆمپانیاکانی سەر بە فاروق گروپ بۆ
وەبەرهێنان، مەشق و راهێنانی تواناسازی پێشکەش کۆمەڵگەکانی دەوروبەریان دەکەن و
خزمەتگوزارییان لە بواری پەروردە، تەندروستی، ژینگە وکاری پێشەییدا پێشەکەش دەکەن.
بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR) تەنها ئەرکێک
نیە فاروق گروپ بەجێی بگەیەنێت، بەڵکو بنەمای پەیوەندییەکی بەردەوامە
لەنێوان کۆمپانیا و کۆمەڵگەکاندا.