×

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری دارایی keyboard_arrow_down

دەربارەی ئێمە

دەربارەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان

دەربارەی ئێمە

دەربارەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان

دیدی بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسووڵ لە هەمەلایەنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەرجەستە دەبێت، ئەویش لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە سێکتەرە ئابوورییە زیندووەکاندا. تیایاندا هەردوو سێکتەری وزەو ژینگە. کۆمپانیاکانی ژێر چەتری گروپی فاروق پابەندن بە پێوەرە جیهانییەکانەوە لە پاڵپشتی و چاککردنی ژینگە لەرێگەی ئابووری بازنەیی و ڕەچاوکردنی پرانسیپەکانی بەردەوامییەوە.

گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان کە فاروق مستەفا ڕەسول جگە لە سەرۆکایەتیکردنی، بەرەو سەرکەوتنی بەردەوام و داهێنان ئاراستەی دەکات، بریتییە لە گردبوونەوەیەکی دینامیکی بەشدار لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا لە 11 سێکتەری سەرەکیدا. گروپەکە لە ڕێگای جزدانێکی تایبەتمەندەوە کە 24 کۆمپانیا لەخۆ دەگرێت، پێشەنگی وەبەرهێنانە لە بوارەکانی وەک پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری، خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، پیشەسازی وەک بەرهەمهينانی چیمەنتۆ و ئەلەمنیۆم و ستیل، ژینگەو پڕۆژەکانی وزەی نوێبووەوە، پەرەپێدانی خانووبەرە و داهێنانی بیناسازی، دەستەبەرکردن، خزمەتگوزارییە داراییەکان و گەشتوگوزار.

گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان کە بە بەردی بناغەی بواری هەلی کارو پەرەپێدان دادەنرێت و زیاتر لە 7000 کەس کاری تیادا دەکات، لایەنێکی سەرەکی و بنەڕەتییە لە بەردەوامیی کاروانی پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە عێراقدا. هەر کۆمپانیایەکی ژێر چەتری گروپەکە بەشێوەیەکی وەها دیزاینکراوە کە بەرهەم و خزمەتگوزاریی دەگمەن لە بازاڕی فرەڕەنگی عیراقدا پێشکەش بکات و پێداویستییەکانی دابین بکات. هاوکات ئەم کۆمپانیایانە هەوڵ دەدەن بۆ یەکخستنی هەوڵەکانیان لە پێناو بەدیهێنانی خەون و ئومێدە گشتییەکانی کۆمەڵگەی هەمەڕەنگی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ چاوخستنە سەر دیدێکی هاوبەش کە توانای دابینکردنی داهاتوویەکی درەوشاوەی هەبێت بۆ کۆمەڵگەکان.

گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بە ژمارە

  • +40

    ساڵانی ئەزموون
  • 13

    کەرتەکان
  • 24

    کۆمپانیاکان
  • +7000

    کارمەندان

دیدگا و ئەرک

دیدی بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسووڵ لە هەمەلایەنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەرجەستە دەبێت، ئەویش لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە سێکتەرە ئابوورییە زیندووەکاندا. تیایاندا هەردوو سێکتەری وزەو ژینگە. کۆمپانیاکانی ژێر چەتری گروپی فاروق پابەندن بە پێوەرە جیهانییەکانەوە لە پاڵپشتی و چاککردنی ژینگە لەرێگەی ئابووری بازنەیی و ڕەچاوکردنی پرانسیپەکانی بەردەوامییەوە.


  • بەهاکانمان

    گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان لەسەر ژمارەیەک بەهای بنەڕەتیی دامەزراوە کە خەسڵەتەکانی گروپەکە لە هەموو ئاستەکاندا دیاری دەکات.

  • دەستپاکی

    دەستپاکیی بەردی بناغەی هەموو کارلێکەکانمانە. لەگەڵ هەموو کڕیاران، هاوردەکاران، فەرمانبەران و کۆمەڵگەدا بەوپەڕی ڕێزی چەسپاو و بەگوێرەی بەرزترین پێوەرە ئەخلاقییەکان ڕەفتار دەکەین.

  • متمانە

    باوەڕمان وایە کە متمانە بنەمای سەرکەوتنمانەو یەکێکە لە بەها بنەڕەتییەکانمان کە لەسەری دەوەستین و لەڕێگەیەوە پەیوەستین بە بەڵێنەکانمانەوە. ئێمە کاری بەردەوام دەکەین بۆ چەسپاندنی متمانەی جێگیرو ڕاستگۆیی لەنێوان خاوەن کارو بەرژەوەندیەکاندا.

  • ڕاسپاردن

    نموونەی سەرکردایەتی ئاسۆیی ئێمە بۆ کارەکانمان بەشێوەیەکی هەرەوەزیی ڕووبەرێکە بۆ داهێنان. پشتگیری لە پێشنیاری باش دەکەین و ڕەخنەی بنیادنەرمان لا پەسەندە، هەروەها تیمەکانمان لەپێناو سەرکەوتندا لە ڕێگەی ڕاسپاردن و بەرپرسیارێتییەوە پێدەگەیەنین. 

  • تایبەتمەندێتیی

    تایبەتمەندێتیی بۆ ئێمە تەنها ئامانجێک نییە، بەڵکو پێوەر و پێوانەمانە. ئێمە پابەندین بەوەی خزمەتگوزاریی تایبەت و بێوێنە پێشکەش بکەین کە بەردەوام لە سەروو چاوەڕوانی و پێشبینیی کڕیارەکانمانەوەن.

  • بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی

    بەرپرسیارێتی لە دڵی کارەکانماندایە. لە شوێنی کارکردن پشتیوانی لە بنەمای شایستەیی دەکەین، ڕێنوێنی بە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ و یەکسانی لە دەرفەتدا دەکەین و، هەوڵ بۆ دانانی کاریگەرییەکی ئەرێنی و ئامانجدار لەسەر کۆمەڵگاکەمان دەدەین. 

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان، هەر پڕۆژەیەک لە پرۆژەکان بەهاکانی ئێمە بەرجەستە دەکات، ئەویش بەشێوەیەک کە پێشکەوتن و تایبەتمەندێتی و ڕاستگۆیی لە پێناو داهاتووی وڵاتدا یەکدەگرن و هەموومان دەتوانین شانازیی پێوە بکەین.