×

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری دارایی keyboard_arrow_down

شاری پزیشکی فاروق (FMC) و ئەستەر گروپ: نەشتەرگەری چاندنی جگەر لە کوردستان و عێراق بۆ یەکەمجار دەناسێنن

بلۆگ
05, SEPTEMBER, 2023

شاری پزیشکی فاروق و کۆمپانیای ئەستەر هێڵت کایر لە 25ی ئابی 2023 دا بە بۆنەی دەستپێکردنی هاوبەشیی زانستی نێوان هەردوولا سیمپۆزیۆمێکی زانستی تایبەتیان لە بەغدا سازدا. سیمپۆزیۆمەکە بە ئامادەبوونی جەنابی باڵیۆزی کۆماری هیندستان لە بەغدا و نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و کۆمەڵێک پزیشکی شاری پزیشکی فاروق و گروپی نێودەوڵەتی ئەستەر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکان و کەسایەتییە دیارەکان لە سەرجەم پارێزگارەکانەوە لە عێراق ئەنجامدرا.
سیمپۆزیۆمەکە بریتی بوو لە پێشەکییەک سەبارەت بەو خزمەتگوزارییە ناوازانەی کە لەلایەن شاری پزیشکی فاروق پێشکەش دەکرێت و چەندین وتار پێشکەشکرا کە بریتی بوون لە پێشکەوتنە پزیشکییەکان لە بواری چاودێری تەندروستی لە جیهاندا لەلایەن پزیشکانی ئەستەر گروپەوە.

ئەم هاوبەشییەی نێوان هەردوو لایەن ئامانجی پەرەپێدانی چاودێری تەندروستی گشتگیرە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا . ئەم هاوکارییە دەبێتە سەرەتای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی ناوازە و بۆ یەکەمین جارە لە عێراقدا پێشەکەش دەکرێت. لە میانی سیمپۆزیۆمەکەدا ڕاگەیەندرا کە پڕۆژەی نەشتەرگەری چاندنی جگەر بە تیمێکی پزیشکی ئاست بەرز لە گروپی ئەستەر لە شاری پزیشکی فاروق دەست پێدەکات، بەو پێیەی تاکە نەخۆشخانەیە کە ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی لەسەرە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە. ئەمەش هیوایەکی نوێ بە نەخۆشانی جگەر لە عێراق دەبەخشێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەسەر خاکی عێراق بەبێ ئەوەی توشی ناڕەحەتی گەشتکردن ببن.