بە ئامادەبوونی بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسووڵ دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپی
فاروق بۆ وەبەرهێنان و شاری پزیشکی فاروق و هەروەها نوێنەرانی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی (AHA) و سەنتەری شێرپەنجەی شا حسێن، یەکەم دامەزراوەی ڕاهێنانی پاڵپشتی ژیان
کە سەر بە کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی (AHA) ەلە کوردستان و عێراق بە فەرمی لە شاری پزیشکی فاروق کرایەوە.
سەنتەرەکە هەوڵدەدات خولی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی پزیشکی و ناپزیشکی بخاتە
بەردەست کە دەیانەوێت فێربن چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشە تەندروستییەکان بکەن کە مەترسی لەسەر
ژیان دروست دەکەن و توانایان پێ دەبەخشێت فریاگوزاری سەرەتایییان دابین بکەن.
شایەنی باسە ئەو کەسانەی بەشداری ئەم خولانە دەکەن بڕوانامەیەکی پەسەندکراوی
کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی (AHA) وەردەگرن.