×

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری دارایی keyboard_arrow_down

ئەندەرپاسی فاروقی مەلا مستەفا لە شاری سلێمانی کرایەوە

بلۆگ
18, AUGUST, 2024

رۆژی ١١ ی ئابی ٢٠٢٤، پرۆژەی ئەندەرپاسی فاروقی مەلا مستەفا لە شاری سلێمانی کرایەوە. ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی شاری سلێمانی کە خزمەتێکی گەورە بە جووڵەی هاتوچۆ و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەگەیەنێت. تێچووی پرۆژەکە وەک دیارییەک بۆ شاری سلێمانی لەلایەن بەڕێز فاروقی مەلا مستەفا، سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق، دابینکراوە.

پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای زەریا بۆ بەڵێندەرایەتی بیناسازی، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان جێبەجێ کراوە. ئەم پرۆژەیە لە ماوەی ٦٢٥ رۆژدا کۆتایی بە کارەکانی هاتووە کە رۆژانە لانی کەم ١٢ کاتژمێر کاری تێدا کراوە. پرۆژەکە لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی سەرپەرشتی کراوە.

لەم ڤیدیۆ کورتەدا، بینەری ڕێوڕەسمی کردنەوەی (ئەندەرپاسی فاروقی مەلا مستەفا)بن.


مەبەست لە پرۆژەکە کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە رێگەری بەستنەوەی سەنتەری شاری سلێمانی بە گەڕەکەکانی قڕگە و کانی با و ئیبراهیم ئەحمەد و کازیوە. هەروەها هەموو ئەو گەڕەکانەی کە دەکەونە خۆرهەڵاتی سلێمانی و دەرەوەی سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود سوودمەند دەبن لەم پرۆژەیە. هەروەها تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕی کارەبا و ستوونی رووناکی و ناوچەی سەوزایی و شۆستە بە بەرفراوانی لە سنووری پرۆژەکەدا هەموویان تازەکراونەتەوە و خراونەتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.

ئەم پرۆژەیە درێژییەکەی ٥٠٠ مەترە کە تەنها بەشی ئەندەرپاسەکە دەگرێتەوە. بەڵام پرۆژەکە تەنها دروستکردنی ئەندەرپاسەکەی لەخۆ نەگرتووە بەڵکو دروستکردن و تازەکردنەوەی سەرجەم شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکانی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودی گرتووەتەوە کە دەکەونە سنووری پرۆژەکەوە.  

لە رووی کاری ئەندازیارییەوە، ئەم کەرەستانە لە پرۆژەکەدا بەکارهاتووە. بڕی کۆنکرێت، زیاتر لە ١٣ هەزار مەتر سێجا کە سەرجەم بەشەکانی ئەندەرپاسەکە دەگرێتەوە.
زیاتر لە ٩٠ هەزار مەتر سێجا کاری بڕین ئەنجامدراوە بە سەرجەم بەشەکانییەوە. هەروەها کاری پڕکردنەوە بە بڕی زیاتر لە ٨٠ هەزار مەتر سێجا کراوە لە سەرجەم شۆستە و شەقامەکاندا. قیری پرۆژەکە، کە بە دووچین کراوە، زیاتر لە ٨٥ هەزار مەتر دووجایە.

زیاتر لە ٦٥٠ تەن شیش بەکارهاتووە لەم پرۆژەیەدا. تۆڕی ئاوی خواردنەوە نزیکەی ٢٢٥٠ (دوو هەزار و دوو سەد و پەنجا) مەتر بە سەرجەم تیرە جیاوازەکانیەوە لە بۆری ئاو بەکارهاتووە و نوێ کراوەتەوە. چەندین قوفڵ و قوفڵی هەوای تیادا گۆڕڕاوە.

سەبارەت بە کێبڵی کارەبا، زیاتر لە ١٢ هەزار مەتر کێبڵی کارەبا لە سەر زەویەوە خراوەتە ژێر زەوی کە سیمایەکی جوان و شارستانی بەخشیوە بەو ناوچەیە. هەروەها زیاتر لە ١١ هەزار مەتر دووجا کاری شۆستەی بۆ کراوە و نوێکراوەتەوە.

رووبەری سەوزایی و دار و چیمەن زیاتر لە ٣٥٠٠ (سێ هەزار و پێنج سەد) مەتر دووجایە. هەروەها سەرجەم ستوونی کارەبا و پلاجکتۆری ئەو سنوورە تازە کراونەتەوە.