عێراق، سلێمانی- لە بەرواری 06ی تشرینی یەکەمی 2024 دا، هۆتێلەکانی
گراند میلینیۆم (شاری جوان)، و هۆتێل میلینیۆم کوردستان، و هۆتێل کۆپسۆرن بەرانان،
کە بەشێکن لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان، بە فەرمی هەڵمەتی "ئۆکتۆبەری پەمەیی"یان لە هۆتێل
گراند میلینیۆم (شاری جوان) دەستپێکرد. ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی
هیوا، کە ناوەندێکی پێشەنگی چارەسەری شێرپەنجەیە لە سلێمانی، ئەنجامدەدرێت. ئەم دەستپێشخەرییە
تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و کۆکردنەوەی پیتاک و هاوکاری دارایی بۆ پشتگیری
لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک لە خزمەت ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگەدا تووشی ئەو نەخۆشییە
بوون.
بە درێژایی مانگی ئۆکتۆبەر،
میوانە خۆشەویستەکانمان بانگهێشت دەکەین لەگەڵمان بن بۆ ئەوەی پێکەوە لە رێگەی ئەم
هەڵمەتەوە کاریگەرییەکی مانادار و ئەرێنی دروست بکەین. ئەگەر میوانێکیت و لە یەکێک
لە هۆتێلەکانمان دەمێنیتەوە، یان سەردانمان دەکەیت بە مەبەستی نانخواردن، یان لە شوێنێکی
حەوانەوەی هۆتێلەکان ساتێکی ئارام بەسەر دەبەیت، بژاردەی ئەوەت هەیە کە تەنها بە
بڕی ٢ دۆلار یان زیاتر بەشداری بکەیت لەم هەڵمەتەدا کە ڕاستەوخۆ دەڕوات بۆ پشتگیری
لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک.
سەرەڕای ئەوەش، بە مەبەستی
بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەم نەخۆشییە، کارمەندەکانمان بەشداری چالاکانە
دەکەن لە هەڵمەتەکەدا و قردێلەی پەمەیی بەخۆیانەوە دەکەن و خۆبەخشانە لە وۆرک شۆپ
و بۆنەکاندا بەشدار دەبن.
هیوا حەمەخان، بەڕێوەبەری
گشتی بە وەکالەت لە هۆتێلەکانی میلینیۆم و کۆپتۆرن وتی: "ئەمە زیاترە لە تەنها هەڵمەتێک بۆ ئێمە؛ بانگەوازێکە
بۆ ئەوەی وەک کۆمەڵگەیەک پێکەوە لەپێناو دۆزێکدا کۆببینەوە. جێگەی شانازییە کە لەگەڵ
نەخۆشخانەی هیوا لەم هەڵمەتەدا هەماهەنگی دەکەین، کە وەک چرایەکی هیوا وەهایە بۆ زۆر
کەس، و پێمان وایە کە هەر بەشدارییەک، گرنگ نییە قەبارەکەی چەنێک دەبێت، دەتوانێت
جیاوازییەکی ڕاستەقینە دروست بکات لەم بارەیەوە".
لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا، هەموو ئەو هاوکاریانەی کۆدەکرێنەوە پێشکەش بە نەخۆشخانەی هیوا دەکرێن، و هۆتێلەکانی میلینیۆمیش بڕێک بۆ بۆ ئەم پیتاکانە زیاد دەکەن تاوەکو هەڵمەتەکە کاریگەرییەکی زیاتری هەبێت. با پێکەوە هەڵوێستمان هەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک و یارمەتیدەر بین لە پێشکەشکردنی پشتگیری پێویست بۆ نەخۆشەکان و خێزانەکانیان لە کۆمەڵگەکەماندا.