عێراق، سلێمانی – رۆژی ١٥/١٠/٢٠٢٤، کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بۆ ١٢:٣٠ی نیوەڕۆ،
شاری پزیشکی فاروق (FMC) چالاکی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک پێشکەش
کرد. ئامانجی چالاکییەکە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە سەبارەت بە شێرپەنجەی مەمک و
جەخت لەسەر گرنگی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و خۆپاراستن و بژاردەکانی چارەسەر
کرایەوە.
ئەم میواندارییە کۆمەڵێک چالاکی کاریگەری لەخۆ گرتبوو لەوانەش نماییشکردنی
ڤدیۆیەک سەبارەت بە گەشتی ئیلهامبەخشی کەسێکی رزگاربووی شێرپەنجەی مەمک. دوابەدوای
پەخشکردنی ڤدیۆکە، پزیشکە پسپۆڕەکانی شاری پزیشکی فاروق دکتۆر نەریمان موحەمەد
عەزیز کە پزیشکی پسپۆڕ و نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمکە لەگەڵ دکتۆر ئاڵا شاڵی کە
پزیشکی راوێژکاری تیشکناسییە ووتاری خۆیان پێشکەشکرد و تیشکیان خستە سەر نوێترین
پێشکەوتن و توێژینەوە و چارەسەرەکانی شێرپەنجەی مەمک.
یەکێک لە گرنگترین لایەنەکانی چالاکییەکە ووتەی راستەوخۆی رزگاربوویەکی
شێرپەنجە بوو کە لە ڤدیۆکەدا ئاماژەی پێدراوە و سەرنجی خستە سەر چیرۆکی سەرکەوتنی
تایبەتی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەیدا لەگەڵ شێرپەنجەی مەمک. ئامادەبووانیش دەرفەتیان
بۆ رەخسا لەگەڵ رزگاربووەکەدا بکەونە گفتوگۆ و پرسیار و وەڵامەوە، و بۆنەکە بووە
سەکۆیەک بۆ گفتوگۆی کراوە و هاوبەشیپێکردنی ئەزموونەکان.
دکتۆر یار عیزەدین موستەفا، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شاری پزیشکی فاروق ووتی:
"شانازی دەکەین کە توانیومانە ببینە سەکۆیەک بۆ ئەم گفتوگۆ گرنگە کە پسپۆڕانی
بواری پزیشکی و رزگاربووان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پێکەوە کۆکردووەتەوە بۆ
هۆشیارکردنەوە سەبارەت شێرپەنجەی مەمک و بەخشینەوەی هیوا بە هەمووان."
چالاکییەکە کراوە بوو بۆ هەمووان و ئامادەبووان هاندران گفتوگۆ لەمبارەیەوە
ئەنجام بدەن و پشتگیری خۆیان پێشکەشی ئەو کەسانە بکەن کە تووشی شێرپەنجەی مەمک
بوون.