سلێمانی، عێراق، 17ی تشرینی دووەمی 2024- بە بۆنەی مانگی هۆشیاری نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا، شاری پزیشکی فاروق میوانداری چالاکییەکی پزیشکی کرد کە پسپۆڕانی پزیشکی چەند بوارێکی جیاجیای کۆکردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتییان سەبارەت نەخۆشی شەکرە و کاریگەرییەکانی. چالاکییەکە کراوە بوو بۆ هەمووان و کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری پزیشکی فاروق بەڕێوەچوو. چالاکییەکە تێڕوانینێکی بەنرخی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد سەبارەت بە چاودێریکردنی نەخۆشی شەکرە و ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن.
ئامادەبووان سوودیان لە گفتوگۆی پسپۆڕە پزیشکییەکان وەرگرت کە سەرنجیان خستە سەر هەردوو لایەنی جەستەیی و خۆپارێزی بەرامبەر نەخۆشی شەکرە. پانێڵی سەرەکی پزیشکەکان بریتی بوون لەمانەی خوارەوە:
دکتۆر دیلمان موحەمەد عطار، پسپۆڕی شەکرە و کوێرە گلاندەکان: "تێگەیشتن لە بەڕێوەبردنی شەکرەی خوێن و کۆنترۆڵکردنی درێژخایەنی نەخۆشی شەکرە."
دکتۆر یار عیزەدین موستەفا، پسپۆڕی چاو: "نەخۆشی شەکرە و تەندروستی چاو: ناسینەوە و پەیوەندی نێوان نەخۆشی شەکرە و تۆڕی چاو."
دکتۆر یار، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شاری پزیشکی فاروق وتی: "نەخۆشی شەکرە نیگەرانییەکی بەردەوامی دروستکردووە لە سەرانسەری جیهاندا، و ئامانجمان پەروەردەکردنی کۆمەڵگاکەمانە لەسەر بەڕێوەبردنی کاریگەرییەکان و ستراتیژییەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە. ئێمە ئەندامانی کۆمەڵگەکەمان بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵمان بن بۆ گفتوگۆیەکی بەسوود لەگەڵ پسپۆڕانی پزیشکی نەخۆشخانەکەماندا."
شاری پزیشکی فاروق پابەندە بە باشترکردنی تەندروستی کۆمەڵگە لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و خۆپارێزییەوە. ئەم چالاکییە دەرفەتێکی بە نرخ بوو بۆ ئەندامانی کۆمەڵگە تاکو راستەخۆ لە پسپۆڕانی پێشەنگەوە دەربارەی نەخۆشی شەکرە سوودمەند ببن. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت شاری پزیشکی فاروق (FMC)، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەرەی خوارەوە بکەن:
www.farukmedicalcity.com