لەپێناو
پێشخستنی زانستی پزیشکی و خزمەتگوزاری تەندروستی، شاری پزیشکیی فاروق بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی، لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥ (کاتژمێر ١٠ی
بەیانی)، لە هۆتێل گراند میلینیۆم - سلێمانی سیمپۆزیۆمێکی شایستەی لەسەر چاندنی جگەر لە عیراقدا سازدەکات.
ڕێکخستنی ئەم سیمپۆزیۆمە زانستییە دووای هەوڵ و کۆششێکی زۆر هات کە شاری پزیشکیی فاروق-ی کردووەتە دامەزراوەیەکی پزیشکیی پێشەنگ و
خاوەن توانا لە چاندنی جگەردا لەسەر ئاستی هەموو عێراق.
ئەم ڕووداوە زانستییە پزیشکییەو گرنگیی ڕێکخستنەکەی لە بۆنەیەکدا
بەناوی ڕۆژی چاندنی جگەر، دەکرێ بکرێتە پردێکی کارو پرۆژەی بەردەوام لەگەڵ کۆلێژی
پزیشکیی زانکۆی سلێمانی کە یەکێکە لە دامەزراوە زانستییە ناسراوەکان و ڕۆڵێکی
گرنگی هەیە لە پێگەیاندنی پزیشکی لێهاتوو و پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی پزیشکیدا. لە هەمان کاتدا، شاری
پزیشکیی فاروق وەک یەکێک لە پێشکەوتووترین ناوەندە پزیشکییەکان لە عێراقدا، لە
ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە پێوەرە جیهانییەکان، دەتوانێت ڕۆڵێکی لە بەردەوامیی
کاری هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت لە بواری تەندروستیدا ببینێت.
لە تەوەرەکانی
سیمپۆزیۆمەکەدا، جگە لە تیشک خستنە سەر پێشکەوتنەکانی زانستی پزیشکیی، چەندین
بابەتی گرنگی تر لە چەند پانێکی جیاوازدا، خرانە بەر
باس و ڕووناکییان خرایە سەر، وەک پێشکەوتنە زانستییەکانی بواری پزیشکی و تواناسازیی
لە بواری چاندنی جگەردا، هەروەها لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەست بە بەخشین
و چاندنی جگەر لە عێراقدا.
سیمپۆزیۆمەکە چەند
پرسێکیان لە خۆ گرت، لەوانە:
◉ بەهێزکردنی توانا پزیشکییەکان لە چاندنی جگەر لە ناوخۆی وڵاتدا، کە بەشداری دەکات لە وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی تواناسازیی پزیشکیی نیشتمانیدا.
◉ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە چارەسەرو چاندنی جگەر لە دەرەوەی وڵات کە لە دەرەنجامدا لە ڕووی کات و تێچوونەوە بۆ نەخۆش، دەبێتە وەبەرهێنان.
◉ تاوتوێکردنی چوارچێوەی یاسایی و لایەنە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەست بە چاندنی ئەندامەکانی جەستە و بەخشینی ئەندام، هەروەها ئاستەنگ و دەرفەتەکان لەم بوارەدا.
◉ ڕوونکردنەوەی دیدگە و بۆچوونە جیاوازەکان سەبارەت بە چاندنی جگەر و بەخشینی ئەندامەکان، ئەوەش بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ڕەواندنەوەی هەر تەمومژێک لەم بارەیەوە.
◉ خستنەڕووی دوایین پێشکەوتنە زانستییەکان لە بواری چاندنی جگەردا، تەکنیکەکانی نەشتەرگەری، چاودێریی دوای نەشتەرگەری و ڕۆڵی شاری پزیشکیی فاروق وەک پێشەنگ لەم بوارەدا.
لەپيناو پێشخستنی
نەشتەرگەری چاندنی جگەر و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزی خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتیان، هەروەها
ڕوونکردنەوەی هەموو لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی، ژمارەیەک پزیشکی پسپۆر،
لەگەڵ پسپۆرانی بواری یاسایی و شارەزایانی ئایینی، هەروەها نوێنەری دامەزراوە
پەیوەندیدارەکان بەشداری لە سیمپۆزیۆمەکەیان کرد.