×

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری دارایی keyboard_arrow_down

کۆمپانیا لقەکان

کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە

 کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە لە ڕووی جوگرافییەوە تەنها (٢٦) کم لە ڕۆژئاوای شاری سلێمانییەوە دوورە. کارەکانی کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٩٨١)، کاتێک کۆمپانیای ئەڵمانی (ThyssenKrupp Polysius) بناغەی کارگەکەی دامەزراند و لە ساڵی (١٩٨٥) دەستی بەکارەکانی کرد. 

بەو دوو هێڵی بەرهەمەی هەیەتی کارگەکەمان بە چەندین گۆڕانکارییدا گوزەری کردوە. لە ساڵی (١٩٩١)دا یەک هێڵی بەرهەم کارەکانی وەستاند، بەڵام لەساڵی (٢٠٠٥)دا وەبەرهێنانێک بە ڕابەرایەتی سەرۆکی دەستەی کارگێڕی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ و بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای چیمنەتۆی ئۆراسکۆم لە میسر ئەنجامدراو کارگەکە زیندوو کرایەوە.

ئەمڕۆ کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە لە ئاستێکی پایە بڵندی نایابیدا وەستاوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

بەهۆی پابەندبوونمان بە کوالێتییەوە، زۆر بە شانازییەوە سێ جۆر چیمەنتۆ بەرهەم دێنین:

چیمەنتۆی پۆرتلاندی لایمستۆن.
چیمەنتۆی پۆرتلاندی بەرگری بەرز لە سۆلفات.
چیمەنتۆی پۆرتلاندی ئاسایی. 

توانای بەرهەمی ڕۆژانەی ئێمە دەگاتە سەروو توانای دیزاینکراو کە (٦،٤٠٠) تۆنە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی خۆتەرخانکردنمانە بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی بازاڕ و دڵنیابوونە لە پێوەرەکانی کوالێتی سازش لەسەر نەکراو.لە کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە گەشتەکەمان میراتگری خۆڕاگری و داهێنان بەرجەستە دەکات.

زانیاری زیاتر دەربارەی ئۆفەر و پابەندبوونمان بە نایاببوونەوە بزانە لەڕێی سەردانیکردنی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای تاسڵوجە.



کۆمپانیاکانی تر

کۆمپانیا لقەکان

لە دەستپێکی گەشتی نایاببوون و داهێناندا، گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان شانازی بە پابەندبوونی پتەوی خۆیەوە دەکات لە داڕشتنی داهاتوویەکی گەشەسەندوو لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا لەڕێی بەڕێوەبردنی ئەم پیشەسازییە گرنگانەی خوارەوە:

پیشەسازی چیمەنتۆ

پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)

لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.

خزمەتگوزاری پزیشکی

چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.

میوانداری و هۆتێلەکان

میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت. 

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە

ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.  

خزمەتگوزاری دارایی

چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران. 

تەئمین

بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات. 

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

گەشتکردن

کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن.

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

خانووبەرە

ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە. 

بیناسازی

کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی. 

بەرهەمهێنان

پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا. 

پرۆژەکانی داهاتوو

ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی  حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.