×

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری دارایی keyboard_arrow_down

کۆمپانیا لقەکان

سێڤنێت (گۆران نێت 4G)

بەخێر بێن بۆ کۆمپانیای سێڤن نێت (گۆران نێت 4.5G)، یەکەمین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کە بە نەوەی چوارەم لە خزمەتگوزاری (LTE) لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان کار دەکات. ئێمە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پێشکەوتوو لەڕێی مۆبایلەوە پێشکەش دەکەین لە تەکنەلۆژیای نەوەی (4.5) بۆ ماڵ و تاکەکەسەکان لەڕێی سیم کارت و ئامێری مای فای و ئامێری (CPE) بۆ کڕیاران لە شاری سلێمانی. 

ئێمە بژاردەی باشترین نرخ پێشکەش دەکەین بۆ کڕیارەکان بۆ ئەوەی هەمیشە لە جیهانی دیجتاڵی ئەمڕۆدا چالاک بن و پاڵپشت بە خزمەتگوزاری ناوازەی کڕیاران و کاردانەوەی ڕاگەیاندنی دیجتاڵی بەردەوامی ڕووبەڕوو. هەروەها پرۆگرامی دڵسۆزی بۆ کڕیارانی ئێستا دابین دەکەین کە لە پرۆمۆشنەکانی فرۆشتن و خزمەتگوزاری بەهای زیادکراو و ئاسانکارییە تایبەتەکانی دیکەدا خۆی دەبینێتەوە. ئەرکەکەمان سادەیە و لەهەمان کاتدا گرنگە، خزمەتکردنی کڕیارە بەنرخەکانمان بە کۆمەڵێک پاکێجی تایبەتمەند و ئۆفەری تایبەت کە بۆ دابینکردنی پێداویستیە جۆراو جۆرەکانی بەکارهێنانی ڕۆژانە داڕێژراون.

دەستکەوتە سەرکییەکان

کۆمپانیای سێڤن نێت (گۆران نێت 4.5G) یەکەم کۆمپانیایە کە خزمەتگوزارییە بەندڵەکانی ناساندووە کە بەکارهێنانی ماڵەوە و مۆبایل لەخۆ دەگرێت، ئەمەش وایکردوە کڕیاران لەماڵەوە لەڕێی ڕاوتەرەوە هێڵەکانیان بەکار بهێنن و هەروەها لە ماڵەوە لەڕێی ئامێری مۆبایلەکانیانەوە هێڵەکانیان بەکاربهێنن.

لە سەردەمی سەختییەکانی پەتای کۆرۆنا (کۆڤید ١٩)دا، گۆران نێت (4.5G) بە بەخشندەیی چەند مانگێک ئینتەرنێتی بێبەرامبەری پێشکەش بە بەکارهێنەرەکانی کرد، بۆ مسۆگەرکردنی پەیوەندییەکانیان لە دنیای دیجتاڵیدا. کۆمپانیای سێڤن نێت (گۆران نێت 4.5G) بەهۆی ئەوەی یەکەم کۆمپانیا بووە لە کاتی پەتای کۆرۆنادا هەڵمەتی هاندانی دەستپێکرد، هانی خەڵکی دا لە ماڵەوە بمێننەوە، ئەمەش ئەو باوەڕەی هێنایە کایەوە کە "ئێمە بەسەر دۆخەکەدا زاڵ دەبین و جارێکی دیکە گەشە دەکەینەوە".

کۆمپانیای سێڤن نێت (گۆران نێت 4.5G) وەک پێشەنگێک وەستاوە لە دابینکردنی پاکێجی ئینتەرنێتی دۆستی خێزان بۆ بەکارهێنەرانی بە نرخێکی داشکێنراو. وەک تاکە کۆمپانیای کارپێکەری (LTE) کە خزمەتگوزاری بێبەرامبەر پێشکەش دەکات، کۆمپانیای سێڤن نێت (گۆران نێت 4.5G) ئەم ئیمتیازە درێژ دەکاتەوە بۆ بەشداربووان بۆ هەر کەسێک کە پەیوەندی بە خزمەتگوزاریەکانی سەنتەری پەیوەندییەکانەوە بکات. بەشدار بە لەگەڵ نزیکەی (١٥٠،٠٠٠) بەشداربووی ڕازی کە سێڤن نێت (گۆران نێت 4.5G)یان هەڵبژاردوە بۆ پێداویستییەکانی ئینتەرنێت. ئەزمونی ئەو متمانە و خێرایی و ئاسانکارییە بکە کە پابەندبوونمان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی پلە یەک لەناوچەکەدا دیاری دەکات.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای سێڤن نێت (گۆران نێت 4.5G) بکە.

کۆمپانیاکانی تر

کۆمپانیا لقەکان

لە دەستپێکی گەشتی نایاببوون و داهێناندا، گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان شانازی بە پابەندبوونی پتەوی خۆیەوە دەکات لە داڕشتنی داهاتوویەکی گەشەسەندوو لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا لەڕێی بەڕێوەبردنی ئەم پیشەسازییە گرنگانەی خوارەوە:

پیشەسازی چیمەنتۆ

پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)

لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.

خزمەتگوزاری پزیشکی

چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.

میوانداری و هۆتێلەکان

میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت. 

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە

ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.  

خزمەتگوزاری دارایی

چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران. 

تەئمین

بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات. 

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

گەشتکردن

کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن.

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

خانووبەرە

ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە. 

بیناسازی

کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی. 

بەرهەمهێنان

پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا. 

پرۆژەکانی داهاتوو

ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی  حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.