×

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری دارایی keyboard_arrow_down

کۆمپانیا لقەکان

کۆمپانیای ڕاسان بۆ پیشەسازیی دەرمان

کۆمپانیای ڕاسان بۆ پیشەسازیی دەرمان

کۆمپانیای ڕاسان بۆ پیشەسازیی دەرمان، لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عیراق، پێشەنگە لە بەرهەمهێنانی گیراوە پزیشکییەکان کە لە ڕێگەی دەمار و خۆراک و قەترەی چاوەوە بۆ چاودێریی نەخۆش و پاراستنی ژیانی بەکار دەهێنرێن. کۆمپانیاکە لە پڕۆسەکانی پیشەسازیدا پشت بە نوێترین کەرەستە و تەکنیکە هاوردەکراوەکان لە ئەوروپا و ئەمەریکاوە دەبەستێت، لەگەڵ پابەندبوونی وردو توندوتۆڵ بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانەوە. بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بە پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانێکی ورددا تێپەڕ دەبن کە بە ڕەچەتەکانی کارگێڕێی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکی (USFDA) و، پێوەرەکانی پیشەسازیی چاک (CGMP) و، بڕوانامەی ٩٠٠١ ISO و پەیڕەوکردنی ڕەچەتەکانی ٢٠٠٠ و ئەو ڕێنماییانەوە پابەندە کە لە لایەن دەسەڵاتە ناوخۆییەکانەوە دەردەچن.

سەرکەوتن و داهێنانی بەردەوام
پەیامی کۆمپانیای ڕاسان بریتییە لە سەرکەوتن لە جۆرایەتی و داهێنانداو دامەزراوەکانی بە مەبەستی بەجێهێنانی بەرزترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە بەرهەمهێنانی پێکهاتە و گیراوە پزیشکییە گرنگەکان دیزاین کراون. ئەوەش لەگەڵ هەوڵی بەردەوام بۆ پەرەپێدان بە چارەسەری نوێ لە ڕێگای وەبەرهێنان لە توێژینەوەو پەرەپێدان (R&D) بە مەبەستی بەجێهێنانی خواست و پێداویستییەکان لە بواری چاودێریی و بایەخپێدانی تەندروستیدا کە لە زیادبوونن.
کۆمپانیاکە کۆمەڵێکی هەمەجۆر لە گیراوەی دەمار لە نموونەی کلۆریدی سۆدیۆم، دکستروز، ئاوێتەی دکستروز لەگەڵ کلۆریدی سۆدیۆم دابین دەکات، هەروەها گیراوەی ڕینگەر. هەموو ئەم ئاوێتە و گیراوانەش لەناو شووشەی قەبارە ٥٠٠ مل دان. ئەم بەرهەمانە ڕۆڵێکی گرنگیان لە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەدا هەیە کە لە نەخۆشخانەکان نیشتەجێن، چاوەڕێش دەکرێت بە شێوەیەکی فراوان و زۆر بەشداری لە بەجێهێنانی پێویستییەکانی کلینیکە پزیشکییە دەرەکییەکانیشدا بکەن.  

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای ڕاسان، بفەرموون بە سەردانیکردنی پێگەی فەڕمیی کۆمپانیاکە.

کۆمپانیاکانی تر

کۆمپانیا لقەکان

بە پشت بەستن بە ڕێڕەوی تایبەتمەندێتی و داهێنان، گروپی وەبەرهێنانی فاروق شانازی بە پابەندبوونی تۆکمەی خۆیەوە دەکات لە کارو پرۆژەکانیدا لە پيناو زامنکرنی داهاتوویەکی گەش بۆ ئابووری عێراق لە ڕێگای ئەم پیشەسازییە سەرەکییانەوە:

پیشەسازی چیمەنتۆ

پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)

لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.

خزمەتگوزاری پزیشکی

چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.

میوانداری و هۆتێلەکان

میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت. 

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە

ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.  

خزمەتگوزاری دارایی

چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران. 

تەئمین

بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات. 

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

گەشتکردن

کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن.

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

خانووبەرە

ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە. 

بیناسازی

کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی. 

بەرهەمهێنان

پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا. 

پرۆژەکانی داهاتوو

ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی  حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.