×

کۆمپانیا لقەکان

ئاسیای وزەی نوێبووەوە بۆ چارەسەری ژینگەیی

ئاسیای وزەی نوێبووەوە بۆ چارەسەری ژینگەیی

کۆمپانیای ئاسیای وزەی نوێبووەوە بۆ چارەسەری ژینگەیی کە کەوتووەتە شاری سلێمانی، تایبەتمەندە لە پێشکەشکردنی سیستەمی چارەسەری نوێ و بەردەوام لە چارەسەری پاشماوەی ڕەقی شارەوانی (MSW) بە ئامانجی گۆڕینیان بۆ سووتەمەنی. لە ڕيگەی وەرگرتنی وزە لە پاشماوەکانی ناوماڵان و پیشەسازی کە RDF ناسراوە، کۆمپانیاکە بەشدارییەکی چالاک دەکات لە بەڕێوەبردنی پاشماوەکانی شاردا.
ئاسیای وزەی نوێبووەوە بۆ چارەسەری ژینگەیی پشت بە کارگەیەکی پێشکەوتوو دەبەستێت بۆ وشکردنەوەی میکانیکی زیندەیی (MBT)، کە توانای چارەسەرکردنی ٤٠٠ تۆن پاشماوەی لە ساڵێکدا هەیە. ئەو پاشماوانەی دەگۆڕدرێن بۆ زیندە وزە RDF لە کارگەکانی چیمەنتۆ بەکاردەهێنرێت، ئەمەش ڕادەی پشتبەستن بە سووتەمەنیی باو کەم دەکاتەوە. لە ڕێگەی پڕۆسەکانی چارەسەرکردنەوە، کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی فراوان بەشداری لە ناردنی ئەو کەرەستانەدا دەکات کە ڕەوانەی چارەسەری هاوڕێی ژینگەیی دەکرێن، ئەوەشی کە دەمێنێتەوە ڕێژەی ١٥%ی تێکرای پاشماوە ڕەقەکان تێناپەڕێت.

کۆمپانیای ئاسیای وزەی نوێبووەوە بۆ چارەسەری ژینگەیی لەگەڵ شارەوانیی سلێمانی هاریکاری دەکات لە بەڕێوەبردنی پاشماوە ڕەقەکان و بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی بۆ کارگەکانی چیمەنتۆ، وەک کۆمپانیاکانی چیمەنتۆی گاسن و بازیان. ئەم سووتەمەنییە بەردەوامە یارمەتی دەدات لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینەیی لە پرۆسەی بەرهەمهينانی چیمەنتۆدا، ئەمەش بەشداری لە کەمکردنەوەی کاریگەریی ژینگەییدا دەکات.
کارگەکە بە شێوەیەکی فراوان پیسبوونی ئاو و هەوا کەم دەکاتەوە، بڕ و ڕادەی پاشماوە نێژراوەکان بە ڕێژەی ٨٥% دادەبەزێنێت. هەروەها سەرپەرشتیی سندوقێکی پێشکەوتووی پاشماوە دەکات کە پابەندە بە پیوەرە نێودەوڵەتییەکانەوە. هەروەها ئاوی پاشماوەکان دەپاڵێنێت، ئەمەش بەشداریدەکات لە پاراستنی سەرچاوەکانی ئاوییەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی. جگە لەوەش کۆمپانیاکە بەشدارە لە کەمکردنەی پیسبوونی هەوا کە دەرەنجامی ئاگرکەوتنەوەکانن، هەروەها کەمکردنەوەی گازە گەرمخانەییەکان کە سووتاندنی پاشماوەکان دەریدەدەن.

سوودەکانی چارەسەرکردن
کەمکردنەوەی پاشەڕۆکان: ئاسیای وزەی نوێبووەوە، بە شێوەیەکی فراوان بڕی ئەو پاشماوانە کەم دەکاتەوە کە ڕەوانەی زبڵدانەکان دەکرێن، کە کەمتر لە ١٥%ی دەمێنێتەوە. ئەمەش یارمەتی دەدات لە کەمکردنەوەی فشار لەسەر بەشەکانی لەناوبردنی پاشماوەکان.
پشتگیریکردن لە پیشەسازیی ناوخۆیی: کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی خۆی پێشکەش بە شارەوانیی سلێمانی دەکات. لە ڕێگەی سووتەمەنیی وەرگیراو لە پاشەڕۆکانەوە سووتەمەنی بۆ کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیان دابین دەکات، ئەمەش بەشداریدەکات لە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنیی بەردینەیی لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆدا.
پاراستنی ژینگە: کارگە، بەشداری دەکات لە کەمکردنەوەی کاریگەریی پاشماوەکان لەسەر ژینگە، ئەویش بە کەمکردنەوەی ڕێژەی پیسبوونی ئاو و هەوا. هاوکات بە ڕێژەی زیاتر ٨٥٪ قەبارەی سندوقی پاشەڕۆکان کەم دەکاتەوە، ئەم کارەش دەبێتە هۆی دانان و دروستکردنی سندوقێک بۆ پاشماوەکان کە بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانەوە پابەند بێت.
کەمکردنەوەی درووستبوونی گازە گەرمخانەییەکن: لە ڕێگای سەرلەنوێ بەکارهێنانەوەی پاشماوەکانەوە وەک سووتەمەنی، ئاسیای وزەی نوێبووەوە بەشداری دەکات لە کەمکردنەوەی گازە پیسکەرەکان کە لە ئەنجامی سووتانی شوێنی ناشتنی پاشەڕۆکانەوە دروست دەبن.
بەرزکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی: کارگەکە کار دەکات بۆ زیادکردن و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵگا سەبارەت بە چارەسەرە ژینگەییە بەردەوامەکان، ئەمەش کولتووری بەردەوامی و هۆشیاریی ژینگەیی لە ناوچەکەدا بەهێز دەکات.

کۆمپانیا لقەکان

بە پشت بەستن بە ڕێڕەوی تایبەتمەندێتی و داهێنان، گروپی وەبەرهێنانی فاروق شانازی بە پابەندبوونی تۆکمەی خۆیەوە دەکات لە کارو پرۆژەکانیدا لە پيناو زامنکرنی داهاتوویەکی گەش بۆ ئابووری عێراق لە ڕێگای ئەم پیشەسازییە سەرەکییانەوە:

پیشەسازی چیمەنتۆ

پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)

لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.

خزمەتگوزاری پزیشکی

چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.

میوانداری و هۆتێلەکان

میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت. 

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە

ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.  

خزمەتگوزاری دارایی

چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران. 

تەئمین

بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات. 

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

گەشتکردن

کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن.

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

خانووبەرە

ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە. 

بیناسازی

کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی. 

بەرهەمهێنان

پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا. 

پرۆژەکانی داهاتوو

ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی  حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.