بارەگای کۆمپانیای ئیکۆسیم دەکەوێتە شاری سلێمانی و نوێنەرایەتی سیستمێکی مۆدێرن دەکات بۆ چارەسەری زبڵ و پاشماوەی ڕەقی شارەوانی (MSW) و گۆڕینی بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی وەرگیراو لە پاشماوە (RDF). ئەرکی ئێمە لە چواردەوری بەشداریکردنی کاریگەر تەوەر دەگرێت لە پێشکەشکردنی چارەسەری تەواوکار و کاریگەر بۆ بەڕێوەبردنی زبڵ و پاشماوەی ڕەقی پیشەسازی و ناخۆییی. لە ئێستادا کارەکانی ئێمە لە دەوری کارگەیەکی پێشکەوتووی چارەسەری ووشککردنەوەی بایۆ میکانیکی (MBT) تەوەر دەگرێت. ئەم دامەزراوەیە توانای ئەوەی هەیە ساڵانە (400,000) تۆن زبڵ و پاشماوەی ڕەقی شارەوانی (MSW) بەشێوەیەکی کارا چارەسەر بکات و بیگۆڕێت بۆ سووتەمەنی وەرگیراوە لە پاشماوە (RDF) کە لەلایەن کارگەکانی چیمەنتۆوە بەکاردەهێنرێت. پرۆسەکەمان بەشێوەیەکی بەرچاو بڕی ماددە فڕێدراوەکان کەم دەکاتەوە کە دەخرێتە زبڵخانەی ژینگەیی (لاند فیڵ) لەناو کارگەکەدا، ئەویش لە ڕێژەی (١٠٪)ی بڕی پاشماوەی ڕەقی شارەوانی (MSW) کەمترە. کۆمپانیای ئیکۆسیم هاوکاری شارەوانی سلێمانی دەکات لە بەڕێوەبردنی پاشماوەی ڕەقی شارەوانی (MSW) و دابینکردنی سووتەمەنی وەرگیراو لە پاشماوە (RDF) بۆ کارگەکانی چیمەنتۆ. کارگەکەمان بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییە نەرێنییە ژینگەییەکان سنووردار دەکات لەڕێی کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەیی لە ئاو و هەوا و کەمکردنەوەی قەبارەی پاشماوەکان بەڕێژەی زیاتر لە (85%) و دامەزراندنی زبڵدانێکی پلە یەک (لاند فیڵ) بە ستانداردی نێودەوڵەتی تەواو لەگەڵ چارەسەرکردنی ئاوی چۆڕاوی پاشماوەکەی. هەروەها پیسبوونی هەوا بەهۆی سووتانی پاشماوەکان لەناو دەبات و دەرچوونی گازەکان لە گەرمخانەکان کەم دەکاتەوە لەڕێی دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکانەوە وەک سووتەمەنی. سەرەڕای ئەم راستییانە، کۆمپانیای ئیکۆسیم بەشدارە لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگە لە بابەتە ژینگەییەکاندا. بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای ئیکۆسیم بکە.
پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.
لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.
چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.
میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت.
ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.
چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران.
بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات.
لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین.
کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن. لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین.
ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە.
کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی.
پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا.
ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.