×

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە keyboard_arrow_down

خزمەتگوزاری دارایی keyboard_arrow_down

کۆمپانیا لقەکان

ئاسیا بۆ تەئمین

کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین باڵی تەئمینە بۆ گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان کە هەوڵ بۆ گەشەپێدانی بازاڕی تەئمین دەدات لە عێراقدا بۆ ئەوەی لە پلەی یەکەمدا بێت لەسەر ئاستی ناوچەکە.

کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین کۆمپانیایەکی پشکدارە کە سەرمایەکەی نزیکەی ٣٠ ملیار دینارە  و بە گەورەترین کۆمپانیاکانی ناو بازاڕی تەئمین دادەنرێت لە عێراقدا. ئێمە مامەڵە لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیا جیهانییەکانی تەئمین دەکەین کە لە ڕیزبەندییەکانی پێشەوەن و لەوانەش کۆمپانیاکانی (Swiss Re and Munich Re) کە بەرزترین ئاستەکانی تەئمینی بۆ کڕیارەکانمان دەستەبەر دەکات.

توانا و شارەزایی تەواوی ئێمە هێز و توانامان دەداتێ بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی داواکاریی کێبڕکێیی بازاڕ و فراوانبوون لە هێڵە نوێیەکانی کارکردن ببینەوە و شێوازی داهێنەرانە بگرینە بەر لە دابەشکردندا.

ئێمە کۆمپانیایەکین کە کڕیار دەکاتە ناوەندی کارکردنی و تیشکێکی زۆر دەخەینە سەر خزمەتگوزارییەکانمان. پەیوەندییە درێژخایەنەکانمان لەگەڵ کڕیارەکانماندا جەوهەری کارەکانمان پێکدەهێنێت و ئاسانکاری بێهاوتا ئامانجی بێدانوستانی ئێمەیە.

مەودای خزمەتگوزاری تەئمینی کۆمپانیاکەمان سەرانسەری پۆلێنە سەرکییەکان دەگرێتەوە، لەوانەش:

تەئمینی موڵک و ماڵ
ڕووداوی گشتی
تەئمینی ئەندازیاری
تەئمینی ووزە
تەئمینی فڕۆکەوانی
تەئمینی گەشتکردن
تەئمینی دەریایی
تەئمینی ئۆتۆمبیل
تەئمینی تەندروستی

هەریەکێک لەم پۆلانە نوێنەرایەتی لایەنێکی تایبەتی دەکەن لە جۆری تەئمینەکانمان کە بۆ پاراستنی کڕیارەکانمان داڕێژراوە لە بەرامبەر مەترسی و ناتەئمینی بەرفراواندا.

نمونەی هەندێک لەو تەئمینانەی پێشکەشیان دەکەین بریتین لە:

تەئمینی موڵک و ماڵ
پێشکەشکردنی قەربوو بۆ زیانە ماددیەکانی سەر موڵک وماڵی تەئمینکراو کە لە ئەنجامی مەترسییە جۆراوجۆرەکانی وەک ئاگرکەوتنەوە و هەورە برووسکە و تەقینەوە و زەمین لەرزە و ئاژاوە و پشێوی و زریان و ڕەشەبا و لافاو و و تەقینی ئامێرەکانی ئاو (لەوانەش لێچوونی ئاو) و دزیکردن یان هەوڵی دزیکردن و زەرەر و زیانی بەڕێکەوت. چەندین بەرنامەی جۆراو جۆر بەردەستن بۆ دابینکردنی بودجەی جۆراوجۆر و پێداویستیەکانی تەئمینی:

ئاگرکەوتنەوە و مەترسییەکانی پەیوەست پێوەی.
تاڵانکردن.
هەموو مەترسییەکانی سەر موڵک و ماڵ.
هەموو مەترسییەکانی سەر توتێل و میوانخانەکان.
وەستانی کاری بازرگانی.

تەئمینی دەریایی
کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین لەڕێی بەشی دەریایی تایبەتمەندەوە بیمەیەکی دەریایی بێوێنە پێشکەش دەکات کە ئەم جۆرە بیمانەی لای خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

بار: لەدەستدان و زیانپێگەیشتنی ئەو کاڵایانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی ئاسمانی و دەریایی یان ڕێگاوبانی ووشکانییەوە دەگوازرێنەوە. ئێمە دەتوانین سیاسەتی گواستنەوەی دەریایی تایبەت بە خۆمان پێشکەش بکەین کە بە جۆرێک داڕێژراوە لەگەڵ پێداویستییەکانی کاردا بگونجێت. هەرەوەها ئێمە مەترسییەکانی جەنگ و مانگرتن و گواستنەوەی زەمینی و پۆست و گواستنەوەی گورزە و بەرپرسیارێتی بریکاری گواستنەوە و بەرپرسیارێتی  کۆمپانیاکانی گواستنەوە و باری پڕۆژەکان و توانای کۆگاکان پێشکەش دەکەین.

پەیکەری کەشتیگەلی دەریایی: تایبەتە بە بیمەکردنی هەموو جۆرە کەشتییەک لەبەرامبەر زیانی گشتی و بەشی و بەرپرسیارێتییە [یاساییەکان].  

کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە کۆمەڵێکی جیاوز لە کڕیاران دەکات، لەبەرئەوەی چەندین چارەسەری بیمەیی تایبەتمەند پێشکەش دەکات لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کڕیارەکانمان پێکهاتوون لە دامەزراوە و کۆمپانیاکانی وەک ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGOs)، و کۆمپانیا و کارگەکان و شانبەشانی زیاتر لە دەیان هەزار کەسانی دیکەی بیمەکراو لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراقدا. 

کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین پێگەیەکی پێشەنگی لە بازاڕی تەئمینی عێراقدا هەیە و شانازی بەو پێگە بەرچاوەی دەکات کە لە بازاڕدا هەیەتی بە بڕی ٤٦ ملیار دیناری عێراقی لە بیمەی نووسراو. هاوبەشەکانمان گەرەنتی ئەوپەڕی متمانە دەدەن بە ئەندامە بیمەکراوەکانمان.

بەپێی دوایین داتاکان کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمینی ڕابەرایەتی (١٥٪)ی پشکی بازاڕ لە کەرتی تەئمینی عێراق دەکات کە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەگرێتەوە. جێگەی سەرنجە ئەو پێگە بەهێزەی ئێمە لە کەرتی تایبەتدا هەمانە نوێنەرایەتی بەشێکی گەورە دەکات کە دەگاتە (٤٠٪).

ستراتیژیەتی ئێمە لەدەوری پێشکەشکردنی بژاردەی گرتنەخۆی گشتگیر بە نرخێکی ڕکابەر دەسووڕێتەوە لەپاڵ بەهێزکردنی هۆشیاری بیمەیی بەشێوەی چالاکانە بۆ دروستکردنی گرنگی پێدان و داواکاری لەنێو ئەو چین و توێژانەی مەبەستمانە. جیاوازییەکانی ئێمە لەرێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئاست بەرز و دیاریکردنی پێوەرەکانی نایاببوونەوە دەردەکەوێت.

شایەنی باسە کە کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە چەندین خەڵات و پێزانین پاداشتکراوە لەوانەش:

کۆنفرانس و پێشانگای بیمەی عیراقی (IICE 2018).
باشترین مارکەی ناوچەیی بیمەی ناژیانی، ساڵی ٢٠١٩.
خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی بۆ باشترین کۆمپانیای تەئمینی ناژیانی ، ساڵی ٢٠٢٢.
بڕوانامەی ئایزۆ (ISO 9001) متمانەبەخشی جیهانی ، ساڵی ٢٠٢٣. 

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بکەیت لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە.



کۆمپانیا لقەکان

لە دەستپێکی گەشتی نایاببوون و داهێناندا، گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان شانازی بە پابەندبوونی پتەوی خۆیەوە دەکات لە داڕشتنی داهاتوویەکی گەشەسەندوو لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا لەڕێی بەڕێوەبردنی ئەم پیشەسازییە گرنگانەی خوارەوە:

پیشەسازی چیمەنتۆ

پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)

لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.

خزمەتگوزاری پزیشکی

چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.

میوانداری و هۆتێلەکان

میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت. 

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە

ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.  

خزمەتگوزاری دارایی

چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران. 

تەئمین

بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات. 

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

گەشتکردن

کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن.

لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

خانووبەرە

ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە. 

بیناسازی

کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی. 

بەرهەمهێنان

پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا. 

پرۆژەکانی داهاتوو

ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی  حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.