پرۆفایلی ئەلەمنیۆم و سەندویچ پەناڵ کۆمپانیای ئاسیا ئەلەمنیۆم کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنی پیشەیی و دامەزراوەیەکی پیشەسازی گەورەیە و دەکەوێتە دەورووبەری شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق. کۆمپانیای ئاسیا ئەلەمنیۆم توانایەکی بەرهەمهێنانی بێوێنە و گرنگ پێشکەش بە کڕیارە پیشەسازییەکانی دەکات لەوانەش پێکهاتەی جیاواز کە هەموویان بۆ پیشەسازی بیناسازی گرنگن لە عێراقدا لەوانەش: پرۆفایلی ئەلەمنیۆمی ئێکستروژن لە ڕووپۆشی پاودەر و ئەنۆدایزکراو و فڕن. دروستکردنی پەنجەرە و دەرگا بۆ پڕۆژە گەورەکانی بیناسازی. بەرهەمەکانی سەندویچ پەناڵ و پارچەکانی. کۆمپانیای ئاسیا ئەلەمنیۆم چەندین یەکەی بەرهەمی پیشەسازی لەخۆ دەگرێت کە تەکنەلۆژیای جیهانی زۆر پێشکەوتووی تێدا بەکارهاتوە بۆ یارمەتیدانی کەرتە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان لە سەرانسەری هەموو وڵاتدا. کۆمپانیای ئاسیا ئەلەمنیۆم تایبەتمەندە لە بەرهەمهێنانی پارچەی ئەلەمنیۆم بۆ کارە جیاوازەکان، لەوانەش پارچەی عەزلی گەرمی کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە کەرتی بیناسازیدا بەکار دەهێنرێت. ئێمە کۆمەڵێکی بەرفراوان ڕەنگمان هەیە کە پێداویستی پرۆفایلی ڕووپۆشی پاودەر و ئەنۆدایز دەگرێتەوە کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا گونجاوە. ئێمە قاڵبی ئەلەمنیۆمی کوالێتی بەرز بەکار دەهێنین کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت بۆ دروستکردنی پرۆفایلەکانمان و نوێترین تەکنەلۆژیای تێپەرکردن (ئێکستروژن) و ڕووپۆشکردن بە پاودەر و ئەنۆدایزکردن کە لەلایەن ئۆپەرەیتەری بەئەزموونی پایە بەرزەوە بەڕێوەدەبرێن. ئەمەش دڵنیایی دەدات لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کواڵێتی بەرز کە بۆ بازاڕی عێراق و هەناردەکردنی نێودەوڵەتی دروستکراوە. لە کۆمپانیای ئاسیا ئەلەمنیۆم، پێشەنگی دەدەین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پیشەیی و پشتگیری کردنی تەکنیکی گشتگیر بۆ کڕیارەکانمان، بە بەکارهێنانی سەرچاوەکانمان بۆ دڵنیابوون لە ڕازیبوونی تەواوی کڕیاران. سەرباری ئەمانەش، ئێمە پرۆفایلی تایبەتمەند پێشکەش دەکەین کە بەپێی پێداویستییە تایبەتەکانی کڕیارەکانمان دروستکراوە.
پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.
لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.
چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.
میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێناندایە بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت.
ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.
چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران.
بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات.
لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین.
کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن. لە گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین.
ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە.
کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی.
پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا.
ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.