×

کۆمپانیا لقەکان

پڕۆژەی وزەی نوێبوەوە (وێستگەی وزەی خۆر)

پڕۆژەی وێستگەی وزەی خۆر، هەوڵێکی گەورەیە کە ئامانجی بەرپاکردنی شۆڕشێکە لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی لە سلێمانی و سەرانسەری وڵاتدا. پێشبینی دەکرێت ئەم دەستپێشخەرییە گرنگە ببێتە پڕۆژەیەکی زەبەلاح بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پێشکەوتنی بەرچاو لە پراکتیکەکانی وزەی بەردەوام لە وڵاتدا. 
 
بە توانای مەزندەکراوی (١٥٠ - ٢٥٠) مێگاوات، ئەم کێڵگەی وزەی خۆرە کەڵک لە پانێڵی سۆلاری فۆتۆ ڤۆڵتیک وەردەگرێت و ڕووبەرێکی زەوی فراوان دەگرێتەوە کە نزیکەی (٢،٠٠٠،٠٠٠) مەتر چوارگۆشەیە. کاتێک ئەم پرۆژەیە دەستبەکار دەبێت، پێشبینی دەکرێت ساڵانە نزیکەی (٤٤٠،٠٠٠MWh ) بخاتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی. ئەم بەرهەمە گەورەیە لەتوانایدا دەبێت کارەبای (٤٦،٠٠٠) ماڵی قەبارە مامناوەند دابین بکات بە داواکاری تەواویان بۆ وزەی کارەباوە، ئەمەش کاریگەرییە بەرچاوەکانی پرۆژەکە لەسەر دیمەنی وزەی وڵاتەکە دەخاتەڕوو.

پڕۆژەکە وا دیزاین کراوە چارەسەری پێداویستیە گرنگەکان بکات، لەوانەش بەشداریکردن لە پێداویستییەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان و پشتیوانیکردنی دەستپێشخەرییە حکومییەکان بە ڕابەرایەتی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرباری ئەمانە، ئەم پڕۆژەیە نوێنەرایەتی هەوڵێکی تایبەتمەند دەکات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبوەوە، بەمەش ڕۆڵێکی سەرەکی لە کەمکردنەوەی کاریگەری کاربۆندا دەگێڕێت لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. گرنگی ئەم پرۆژەیە هاوتەریبە لەگەڵ کەمکردنەوەی گەرمبوونی زەوی و پتەوکردنی سیستمی ژینگەیی لەناوچەکەدا.

بە پابەندبوون بە بەردەوامی و داهێنانەوە لە بوارەکانی وزە، پڕۆژەی وێستگەی وزەی خۆر لەو پەڕی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ ئەوەی ببێتە مینبەرێک بۆ گۆڕانکاری پێشکەوتوو و بەڕێوەبردنی ژینگەیی لە وڵاتدا.  

کۆمپانیاکانی تر

کۆمپانیا لقەکان

بە پشت بەستن بە ڕێڕەوی تایبەتمەندێتی و داهێنان، فاروق گروپ بۆ وەبەرهێنان شانازی بە پابەندبوونی تۆکمەی خۆیەوە دەکات لە کارو پرۆژەکانیدا لە پيناو زامنکرنی داهاتوویەکی گەش بۆ ئابووری عێراق لە ڕێگای ئەم پیشەسازییە سەرەکییانەوە:

پیشەسازی چیمەنتۆ

پیشەسازی چیمەنتۆ شایەتحاڵی شوێنپێی ژێرخانی ئێمەیە لەڕێی کۆمپانیای چیمەنتۆی گاسن و کۆمپانیای چیمەنتۆی تاسڵوجە و کۆمپانیای چیمەنتۆی بازیانەوە کە تیایاندا هێز و خۆڕاگری لە پڕۆژەکانی ژێرخانی بیناسازی لە وڵاتدا یەکدەگرنەوە.

پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)

لە بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ڕێگا خۆش دەکەین بۆ پەیوەندیکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی لەڕێی پرۆژەی پێشەنگی وەک ئاسیاسێڵ و سێڤن نێت (گۆران نێت 4G) و عێراق کۆم.

خزمەتگوزاری پزیشکی

چاودێریکردن ماڵێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی ئێمەدا. شاری پزیشکی فاروق (FMC) و کۆمپانیای ڕاسان بۆ دەرمانسازی پابەندن بە بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەکەماندا.

میوانداری و هۆتێلەکان

میوانداری و کات بەسەربردن ئاماژە بە دەوڵەمەندی و ئاسوودەیی دەکات، کە لە هۆتێلەکانی گراند ملینیۆم سلێمانی (شاری جوان) و هۆتێلی کوردستان ملینیۆم و هۆتێل كوبسۆرن بەرانان و هاوینەهەواری ئاشوور بەرجەستە دەبێت و هەروەها ئەو پرۆژانەی داهاتوو کە لە پلانی فاروق گروپ بۆ وەبەرهێنان بریتین لە شاری دەریاچەی دوکان کە تێیدا حەوانەوە ئاوێتەی کاتبەسەربردنێکی بێ هاوتا دەبێت. 

خزمەتگوزاری ژینگەیی و ووزەی نوێ بووەوە

ئێمە پشتیوانی بەردەوامی ژینگەیی دەکەین لە کۆمپانیای ئیکۆسیم بۆ چارەسەری ژینگەیی کە ڕابەرایەتی پرۆسەی چارەسەری زبڵ و پاشماوەی شاراوەنی دەکات و داهاتووییەکی خاوێنتر و سەوزتر بۆ شاری سلێمانی مسۆگەر دەکات. هەروەها لەڕێی پرۆژەی وێستگەی ووزەی خۆرەوە، ئێمە هەوڵی بەرپاکردنی شۆڕشێک دەدەین لە بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبادا.  

خزمەتگوزاری دارایی

چارەسەرە داراییەکانی ئێمە لە کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) خزمەتگوزاری دارایی بێ گرفت دەهێنێتە ناو وڵاتەوە بۆ پشتیوانی کردنی بازرگانان و کڕیاران. 

تەئمین

بۆ دڵنیابوون لە تۆڕێکی سەلامەت بۆ داهاتوو ،کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە بڵندی وەستاوە و چارەسەری بیمەیی گشتگیر پێشکەش دەکات. لە فاروق گروپ بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین.

گەشتکردن

کۆمپانیای ئاسیا ئێر، کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری گەشتکردن و گەشتوگوزاریدا، پابەندە بە پشتیوانیکردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کۆمپانیای ئاسیا ئێر خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەشی خاوەنکاران و گەشتیاران دەکات و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری شەخسی پێشکەش دەکات بۆ گەشتکردن و ئاراستەکردنی کڕیاران بۆ ڕێگا و شوێنی نمونەیی بۆ حەوانەوە و پارە پاشەکەوت کردن.

لە فاروق گروپ بۆ وەبەرهێنان هەموو پرۆژەیەک ڕۆحی ئێمە بەرجەستە دەکات، کە پێشکەوتن و نایاب بوون و دروستیی یەکدەگرنەوە و داهاتوویەک لە وڵاتدا دروست دەکەن کە ئێمە هەمومان دەتوانین شانازی پێوە بکەین. 

خانووبەرە

ئاواتەکانی خانووبەرە بەباڵای هەردوو پرۆژەی (کورد تاوەر) و (کۆمەڵگای باران)دا بەرزدەبنەوە و دووبارە دیمەنی شار و درەوشاوەیی تەلارسازی لە سلێمانی پێناسە دەکەنەوە. 

بیناسازی

کۆمپانیای زەریا بۆ بیناسازی پێوەرەکان لە کەرتی بیناسازی عێراقدا دادەنێت و دیدگاکان دەگۆڕێت بۆ واقیعی کۆنکریتی. 

بەرهەمهێنان

پابەندبوونمان بە ووردبینی و داهێنان لە کەرتی بەرهەمهێناندا گەشە دەکات، کۆمپانیای ئازادی بۆ پیشەسازیی و ئیرالێکس پێشەنگی بەرپرسیارێتی دەبن لە وڵاتدا. 

پرۆژەکانی داهاتوو

ناساندنی دوو پڕۆژەی پێشکەوتوو کەوا بڕیارە شاری سلێمانی و پیشەسازی گەشتوگوزار دووبارە پێناسە بکەنەوە بریتین لە: شاری دەریاچەی دوکان، کە پرۆژەیەکی گەشەپێدانی بەرفراوانە ئامانجی ئاوێتەکردنی کەرتەکانی  حەوانەوە و کات بەسەربردن و ئامرازە گەشتیارییە جۆراوجۆرەکانە. هەروەها پرۆژەی کێڵگەی ووزەی تیشکی خۆر کە ئامادەیە شۆڕشێک لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی ووزەی نوێبوەوە بەرپا بکات. ئەم پرۆژانەی فاروق گروپ بۆ وەبەرهێنان بەڵێنی پێشکەوتنی بەرچاو لەژێرخانی ئابووری و بەردەوامی و پلاندانی شارەکەدا دەدەن و مژدەی سەردەمێکی نۆێی پێشکەوتن لە وڵاتدا دەدەن.